دیدار: فاتما ساڤچی
15/12/2012 15:54
له‌م کاته‌دا که هه‌رکه‌س باس له یه‌کێتی و پشتیوانی گه‌لی کورد ده‌کات، نه ته‌نیا سیاسه‌تمه‌دار، به‌ڵکو پێویسته هه‌ر که‌س که خاوه‌ن هۆشمه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییه، خاوه‌ندارێتی له‌و باره‌ی بکات که له‌سه‌ر شانێتی. دیاره که رۆڵی نووسه‌ر و رووناکبیران کورد هه‌میشه گرنگه، به تایبه‌تی له هۆشمه‌ندی، چه‌مک و هه‌ڵوێسته‌کانیاندا، له‌ناو کۆمه‌ڵگادا رۆڵێکی به‌رچاویان هه‌یه.....
له‌م رۆژانه‌دا نموونه‌یه‌کی به واته روویدا، له باشوری کوردستان به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نووسه‌ر و رووناک‌بیر سه‌بری سلێوانی که‌مپینێکی هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان ده‌ستیپێکرد. ئه‌و نووسه‌ره که خاوه‌ن (10) به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فییه، ده‌رباره‌ی که‌مپینه‌که‌دا ده‌ستنیشانیکرد که‌ئامانجیان نه ته‌نیا هاوکاری ماددی، زۆرتی مه‌عنه‌وییه.
نووسه‌ر و مامۆستا سه‌بری سلێوانی له 20 ی ئه‌یلوله‌وه تا 28 ی ئه‌یلول ده‌ستی ه که‌مپینێکی تایبه‌ت کرد. ئامانجی ئه‌و هاوکارییه'' کامپی دۆمیز'' له باشوری کوردستانه که په‌نابه‌ران و ئاواره‌کانی رۆژئاوای کوردستانی تێدا ده‌مێنێته‌وه، بوو. ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه به‌رفراوان بوو و گه‌لێک که‌سایه‌ت و هاوڵاتی به‌شدارییان له‌م چالاکییه کرد. له ئه‌نجامدا هاوکارییه‌کی باش کۆکرایه‌وه‌و له هاوکارییه‌که رۆژی 29 ی ئه‌یلول به فه‌رمی گه‌یشته به‌ر ده‌ستی به‌رێوه‌به‌رانی کامپی دۆمیز.
به پێی زانیارییه‌کان که له به‌رێز سلێوانی به ''ANF'' ی داوه، نزیکی (40) ته‌ن ئازوقه، جل و به‌رگ، قاپ قاچاخ و نوێن و که‌ره‌سته‌ی ناو ماڵ کۆکراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها نزیکی (9) ملیۆن و (633) هه‌زار و (500) دیناری ئێراقی که ده‌بێته نزیکی (8) هه‌زار دۆلاری ئه‌مریکی کۆکراوه‌ته‌وه.
نووسه‌ر و رووناک‌بیر سلێوانی که وه‌کو روواکبیرێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست ده‌ناسرێت، وه‌ڵامی پرسیاره‌کانمانی ده‌رباره‌ی که‌مپینی هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستانی دایه‌وه.
- بیستمان که که‌مپینه‌که له باشوری کوردستان بۆ کامپی کوردانی رۆژئاوای کوردستان ده‌ستیپێکردوه، له‌به‌ر چی پێویستی به که‌مپینێکی وه‌ها هه‌بوو؟
جیا له ئامانجی خێرخوازی، مرۆیی و نیشتمانی، دوو ئامانجی تریشمان هه‌بوو. 1- ویستمان گه‌نجانی باشور له ده‌وروبه‌ری هزری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی په‌روه‌رده بکه‌ین که کوردم کورده و هیچ جیاوازییه‌کی له نێوان، باکور، باشور، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادا نییه. یه‌ک نه‌ته‌وه‌ین، یه‌ک هه‌بوون و یه‌ک چاره‌نووسین. 2- ویستمان په‌یامێک به کوردانی رۆژئاوا بده‌ین که ئێوه میوان و په‌نابه‌ر نین، ئێوه خاوه‌ن ماڵن، له‌سه‌ر خاکی خۆتانن و له‌ناو گه‌لی خۆتاندانه.
- ده‌توانن هێندێک باسی کامپی دۆمیز بکه‌ن که هاوکاریتان کرد؟
کامپی دۆمیز ده‌که‌وێته باشوری شاری دهۆک، له نزیکی دۆمیزه. تا ئێستا ژماره‌ی کوردانی رۆژئاوای له‌وێ، وه‌کو ده‌وترێت گه‌یشتۆته (25) هه‌زار که‌س، یا خود زیاتر له (3) هه‌زار خێزان. هاوکاری به به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌ڵام به‌شیان ناکات و به‌س نییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ژماره‌یه‌نا به‌ره‌و زیاد بوونه‌وه ده‌روات، رۆژانه گه‌لێک که‌س دێنه کامپه‌که. هه‌روه‌ها نه‌خۆش و ده‌ردی تریش هه‌یه.
- رێکخستن و رێبازه‌که‌تان چۆن بوو، کاره‌کانتان به چ شێوه‌یه‌ک به‌رێوه برد، له چ بوارێکه‌وه هاوکاری یه‌کترتان کرد؟
تا ئاستێک باش بوو. له ماوه‌ی (7) رۆژ هاوکاریمان کۆکرده‌وه. شوێنێکی تایبه‌تمان ئاماده کرد، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی باشوری کوردستان بمانبینێت و هاوکارییه‌کانیان پێشکه‌ش بکه‌ن. هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێله‌کانیشمان له ناو گوند و شاردا ده‌گه‌ڕان. لایه‌نی حکومه‌ت هاوکاری کردین. هه‌روه‌ها به هاوکاری یه‌کێتی زانایانی ئیسلامی، کۆمیته‌ی سێملێ، سه‌نته‌ری رووناکبیری ئه‌و که‌مپینه‌مان به سه‌رکه‌وتویی کۆتایی پێهێنا. توانیمان له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌دا ژماره‌یه‌ک که‌ره‌سته‌ی ناو ماڵ(گه‌وره و بچووک) که ده‌گه‌یشته نزیکی (40) ته‌ن کۆبکه‌ینه‌وه. نزیکی (8) هه‌زار دۆلاری ئه‌مریکیشمان کۆکرده‌وه. ئه‌و شتومکانه له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی ئاماده‌کاره‌وه له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه بلاو ده‌کرێته‌وه. له کۆتایی که‌مپینه‌که‌مان (29/09/2012) له کامپی دۆمیز کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نووسیمان درووست کرد و سه‌رجه‌م زانیارییه‌کان له‌وێ پێشکه‌ش کران.
-پشتیوانی گه‌ل چۆن بوو، گه‌ل چۆنی پێشوازیله دخوازی هاوکارییه‌که‌تانی کرد؟
زۆر باش بوو، خۆی له خۆیدا ئامانجه‌که‌شمان ئه‌وه بوو که ئاستی پشتیوانی بزانین. سوپای و ده‌ستخۆشی تایبه‌ت له گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین، هه‌ر که‌سێک ده‌یگوت: ئێمه راکردنی ملیۆنان که‌سمان له ساڵی 1991 له یاد نه‌کردوه.
-وه‌کو رووناک‌بیر، نووسه‌ر بۆچوونتان له‌سه‌ر ره‌وشی رۆژئاوای کودرستان چییه، پشتیوانی به‌شه‌کانی تری کوردستان بۆ رۆژئاوا چۆن ده‌بینن؟
ئێوه‌ش ده‌زانن له‌لایه‌ن سیاسه‌ته‌وه، پلان و ئه‌جێندا هه‌یه و ده‌بێت که تا راده‌یه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندی کوردان دا بێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن مرۆیی و چاره‌نووسیدا، زۆر گه‌ش نه‌بووم. ده‌رباره‌ی پشتیوانی به‌شه‌کانی تر، به بڕوای من له ئاستی پێویستدا نه‌بوو، پێویسته پرسه‌که ببێته پرسی میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌ک، نه پرسی لایه‌نه سیاسییه‌کان. پێوسته به‌شه‌کانی تریش خاوه‌ندارێتی له رۆژئاوای کوردستان بکه‌ن، ئه‌مڕۆ کاتی خاوه‌ندارێتییه.
- وته‌ی کۆتایی؟
من له دڵه‌وه سوپای و ده‌ستخۆشی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌م که هه‌ست، ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی خۆی نیشتمانی و مرۆیی ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی هاوکار و ئێوه‌ی به‌رێز دکه‌م.
دیدار / 11:02 / 06 تشرینی یەکەم 2012
فاتمه ساوجی- ANF